کۆتایی جامی کوردستان
دیار عه‌لی رۆژێكی تایبه‌تی به‌ڕێكرد و راهێنه‌ری ئاكرێیش هه‌ڕه‌شه ده‌كات
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئه‌مڕۆ رۆژێكی تایبه‌ت بوو بۆ یاریزان دیار عه‌لی، كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هەندرێن نازناوی جامی كوردستانی برده‌وه، راهێنه‌ری یانه‌ی ئاكرێیش ده‌ڵێت، وه‌رزی داهاتوو یانه‌كه‌یان ژماره‌یه‌كی قورس ده‌بێت.
دیار عه‌لی، هێرشبه‌ری یانه‌ی هندرێن به 964ی وت، بۆ ئه‌و رۆژێكی تایبه‌ت بوو، دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م نازناوی جامی كوردستانی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی هەندرێن و پێشتریش له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر.
له لای خۆیه‌وه هه‌ژار سابیر راهێنه‌ری یانه‌ی ئاكرێ به 964ی وت، تیپه‌كه‌ی ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام له رۆژی خۆیاندا نه‌بوون و هه‌ڵه‌یان هه‌بوو.
وتیشی، وه‌رزی داهاتوو یانه‌ی ئاكرێ ژماره‌یه‌كی قورس ده‌بێت له خوله‌كانی كوردستاندا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29.4.2024 یاریی كۆتایی جامی كوردستان له تۆپی پێ له زاخۆ به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی هەندرێن نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ئاكرێ تۆمار كرد.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا