بۆ چییە؟
زیاتر لە 183 ملیۆن دینار بۆ دوو گەڕەکی دوکان دابینکرا
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
بڕیاره پرۆژەی پێگەیاندنی تۆڕی ئاوەڕۆ، شۆستە و قیر، بە دوو گەڕەکی بێ خزمەتگوزاری قەزای دوکان بگەیەندرێت، بە قسەی قایمقامی دوکان بێت، بۆ ئەو خزمەتگوزارییانە بڕی، ” زیاتر لە 183 ملیۆن دینار تەرخانکراوە”.
گەڕەکەکانی سەرچەم و تاڤگە لە ناوەندی قەزای دوکان، سوودمەندی خزمەتگوزارییەکان دەبن.
ئەمڕۆ دووشەممە 29.4.2024، سیروان سەرحەد، قایمقامی دوکان بە 964ی وت، “لەسەر داواکاری ئێمە، لەلایەن پارێزگای سلێمانی رەزامەندی دراوە لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان بۆ ساڵی 2022، بە بڕی 183 ملیۆن دینار خزمەتگوزارییەکان، لە شەقام و کۆڵانەکانی هەردوو گەڕەکەکە جێبەجێ بکرێ”.
له بارەی وادەی دەستپێكردنی ئەو پڕۆژەیەوە، سیروان سەرحەد وتی، “له ماوەی داهاتوو و پاش جێبەجێکردنی رێکارەکان دەستپێدەکات، و ماوەی جێبەجێکردنەکەی 180 رۆژ دەبێت، لەلایەن لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت”.
فەرمانی تەرخانکردنی بودجەی پڕۆژەکە:
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا