بۆ یەکەمجار

یانه‌ی هەندرێن نازناوی جامی كوردستانی برده‌وه‌

964+
شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ

ئه‌م ئێواره‌یه‌ یاریی كۆتایی جامی كوردستان له‌ تۆپی پێ له‌ یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زاخۆ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا یانه‌ی هه‌ندرێن به‌ ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی ئاكرێی برده‌وه‌ و بۆ یه‌كه‌مجار بووه‌ پاڵه‌وانی جامی كوردستان.

گۆڵه‌كانی یانه‌ی هەندرێن هێمن نازم و عه‌باس حوسێن تۆماریان كرد، گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ئاكرێ یاریزان ئه‌ركان مه‌نسوڕ تۆماری كرد.
دوای یارییه‌كه‌ش یاریزانانی هه‌ندرێن ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی جامه‌كه‌یان گێڕا، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌بنه‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌.

یانه‌ی هەندرێن له‌ شاری هه‌ولێره‌ و پێشتریش له‌ وه‌رزی 2010-2011 نازناوی خولی نایابی كوردستانی برده‌وه‌.
یانه‌ی ئاكرێیش ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ یه‌كه‌مجار بووه‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان.

به‌ پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ بێت، هه‌ردوو یانه‌ له‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی داهاتووشدا له‌ یاریی جامی سوپه‌ری كوردستان رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

جامی کوردستان .. باتیفا دەبێتە قوربانی بەفر

جامی کوردستان .. باتیفا دەبێتە قوربانی بەفر