چ بڕیارێک دەدەن؟

لەسەر نوسراوێک سبەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەستەی دەستپاکی کۆدەبنەوە

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی نوسراوێکی دەستەی دەستپاکی کە رێککەوتی 16.4.2024ی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە، رایدەگەیەنێت “پرۆسەی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی 2023-2024 دەستپاکی زانستی ئەکادیمی خۆی لەدەستداوە”، 964 لەرێگەی سەرچاوەیەکی خوێندنی باڵا دەزانێت لەسەر ئەو بابەتە سبەی هەردوولا کۆدەبنەوە.

بەپێ نوسراوەکەی دەستەی دەستپاکی، لەماوەی ساڵی رابردوو دەستەکە پێنج نوسراو و فەرمانێکی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ناردووە، بەڵام هیچ یەک لەو نوسراو و فەرمانانە وەڵامیان نەدراوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە 964ی راگەیاند، وا بڕیارە سبەی سێشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەستەی دەستپاکی لەسەر هەمان نوسراو کۆببنەوەو بگەنە بڕیارێک.

نوسراوەکەی دەستەی دەستپاکی سێ خاڵ لەخۆدەگرێت و ئەمانەن:

1- پرۆسەی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی 2023 بۆ 2024 دەستپاکی زانستی ئەکادیمی خۆی لەدەستداوە.

2- وەزارەتەکەتان هەڵبستێت بە پۆلێنکردنی ئەو خوازیارانەی خوێندنی باڵا کە بەپێی رێسا کارپێکراوەکان وەرگیراون بۆئەوەی گروپی یەکەم بەردەوام بێت لە خوێندنی خۆیان و سەبارەت بە گروپی دووەم بڕیاری هەڵوەشانەوەی وەرگیرانەکانیان بدرێت لەسەر بنەمای (مابنی علی باطل فهو باطل)، چونکە لە بەشێک لەو کۆلیژانەی کەوا وەک سامپڵ وردبینیمان تێدا کردبوو، نمرە بۆ خوازیاران زیادکراوە بۆ پڕکردنەوەی کورسی.

3- ئەگەر وەزارەتەکەتان نەیتوانی خاڵی (2) جێبەجێ بکات، ئەوا سەرجەم پرۆسەی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی 2023-2024 هەڵبوەشێتەوەو دووبارە دەرفەت بدرێت بۆ پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا، لە پرۆسەیەکی نوێ کەوا هەموو گرەنتیە یاساییەکان فەراهەم بکرێت بۆئەوەی دووبارە گەندەڵی لە پرۆسەکە روونەدات.

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پلانی پەسندکراوی خوێندنی باڵا، بۆ ئاستەکانی ماستەر، دبلۆمی باڵا، دبلۆمی باڵای یەک ساڵە و دکتۆرای راگەیاند.

خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران...

خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە

رێنمایی نوێی خوێندن بۆ وەرگیراوانی ماستەر و دکتۆرا راگ...

رێنمایی نوێی خوێندن بۆ وەرگیراوانی ماستەر و دکتۆرا راگەیەنرا