بەهۆى دەمەقاڵێى لەگەڵ کڵوپ
لیڤەرپول دەستبەردارى سەڵاح دەبێت
964+
سۆما حەکیم زادە
هەرا و دەمەقاڵێى نێوان سەڵاح و کڵۆپ پێدەچێت گڵۆڵەى فیرعەونە میسرییەکە بخاتە لێژى و سورپۆشەکان دەستبەردارى گۆڵکارەکەیان ببن.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی فوتبۆڵ ئینسایدەر، دوای دەمە قاڵێکەی محمد سەڵاح و کلۆپی راهێنەر، لیڤەرپول نیازى وایە دەستبەردارى کوڕە میسڕییەکەى ببێت.
باس لەوە دەکرێت کە یانەى ئیتحادى سعودی خۆى لە سەڵاح مەڵاسداوە و موچەی هەفتانەی سێ ملیۆن لیرەی پێشکەش کردووە کە زیاترە لە مووچەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نەسڕ، بەڵام ناوى ئەو یانەیە ئاشکرا نەکراوە.
لە یارى رابردووى لیڤەرپول، سەڵاح و کڵۆپ لەسەر هێڵى یاریگا توشى دەمەقاڵێ بوون و دواى یارییەکەش کڵۆپ ئاوى بە ئاگرى رۆژنامەکاندا کرد و وتى،”شتێکى وا نەبوو لە ژوورى جل گۆڕین چارەسەر کرا”، بەڵام سەڵاح بە پێچەوانەى کڵۆپەوە، وتى،”ئەوەى کڵۆپ وتویەتى ئاشکراى بکەم ئاگر دادەگیرسێت”.
محمد سەڵاح لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵ تاساڵی 2025 گرێبەستی هەیە و بە یەکێک لە باشترین گۆڵکارو یاریزانی مێژووی ئەم یانە ئینگلیزییە هەژمار دەکرێ، هەربۆیە ئەم درەوشاوەییە وای لە ئیتیحادی سعودیە کردوە کە چاویان لەسەری بێت و بە بۆندێکى گەورە پەلکێشى بکەن.