سبەی دەزانن چۆن

کونسوڵخانەی ئەمریکا پاڵپشتی دارایی دەداتە رێکخراوەکانی سلێمانی

964+

ژووری هەواڵ

کونسوڵخانەی ئەمریکا سبەینێ تیمێک دەنێرێتە سلێمانی و لە سیمینارێکا چۆنییەتی پێدانی پاڵپشتی بەو کەسانە رووندەکاتەوە کە رێکخرایان هەیە.

گۆشەی ئەمریكی لە سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 12:30 خولەكی سبەینێ سێشەممە 30.5.2024 تیمێكی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، لە ئۆفیسی ئەوان دەبن و، باس لە چۆنییەتی پێدانی پاڵپشتی دارایی حکومەتی ئەمریکا بە رێکخراوەکان دەکەن.

بۆ بەشداریکردن لە سیمینارەكەدا دەتوانن لەم بەستەرەدا خۆتان ناونووس بکەن

پاڵپشتییەكە رێكخراوە ناحكومییەكان دەگرێتەوە و، گۆشەی ئەمریكی داوایان لێدەكات گەر دەیانەوێت لەو پاڵپشتییە سوودمەندبن و زانیارییان دەستبكەوێت، بەشداری لەو سیمینارە تایبەتەدا بكەن كە لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی گرانت لە کونسوڵخانەی ئەمریکاوە پێشكەشدەكرێت.

گۆشەی ئەمریكی روونیشیدەكاتەوە، بەم نزیکانە پێشکەشکردن بۆ (PD Grant) دەکرێتەوە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا رۆژنامەگەری بنکۆڵکاری برەو پێدەد...

کونسوڵخانەی ئەمریکا رۆژنامەگەری بنکۆڵکاری برەو پێدەدات