هۆکار چییە؟

نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا نزیکەی دۆلارێک دابەزی

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ دووشەممە ، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی، نرخى نەوت لە چاو دوێنێدا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و هاتە 88 دۆلار.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت 88 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە لە چاو دوێنێدا بە رێژەی 0.83% دابەزیوە.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 83 دۆلار 17 سەنت کە بە رێژەی 0.68% لە چاو کاتی داخستنی بازاڕەکان دابەزیوە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییه‌كان.

ئەگەری راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل لەبەرامبەر رادەستکردنەوەی بارمتەکانی کە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا.