کۆتاییان پێهێنا

خۆپیشاندەران لە پێنجوێن: سێ رۆژی دیکە کارەبا دەبێتەوە بە 24 کاتژمێری

964+
کامیار کەمال – پێنجوێن

ئەندامێکی دەستەی رێکخەرانی خۆپیشاندان لە قەزای پێنجوێن هۆکارەی سەرەکی کۆتایهێنان بە خۆپیشاندانە یەک رۆژەییەکەی پێنجوێنی راگەیاند و وتی، “لە ماوەی سێ رۆژی ئایندە کارەبای پێنجوێن ئاسایی دەبێتەوە و دەبێت بە 24 کاتژمێری بەردەوام”.

دەستەکە چاودێری بەڵێنەکان دەکەن بۆ جێبەجێکردنیان لەلایەن ئیدارەی خۆجێی سلێمانی و قەزای پێنجوێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28.4.2024، بەختیار عەلی ئەندامی دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن لە بارەی کۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەکان بە 964ی وت، “بریارەکە دوای پێدانی بەڵێن بووە بە هاوڵاتیانی پێنجوێن بۆ چارەسەرکردنی هەنووکەیی کێشەی کارەبا”.

باسی لەوەشکرد، “لەپاڵ کێشەی کارەبا، حەوت خاڵی دیکەیان خستووەتە بەردەم بەرپرسان و بەڵێنیان پێداون کە ئەو خاڵانە جێبەجێ بکەن کە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری گشتین بۆ قەزاکە”.

وتیشی، “دەستەکە رەچاوی بارودۆخی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاگادارن بە بوونی هێرشی درۆنی لە کارگەی غازی کۆرمۆر و چاوەڕێ دەکەن دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە کارەبای پێنجوێنیش ئاسایی ببێتەوە”.

ئەو قەزایە کە 16 هەزار بەشداربووی کارەبای هەیە، پێویستی بە 35 مێگاوات کارەبای بەردەوام هەیە، تا خواستی قەزاکە بە تەواوی پڕبکاتەوە بۆ 24 کاتژمێری پێدانی کارەبا.

شەوی هەینی، دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن بڕیاریاندا رۆژی یەکشەممە، واتە ئەمڕۆ خۆپیشاندان بکەن دژی بڕینی کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزاری لە پێنجوێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خەڵکی پێنجوێن بە گردبوونەوەیەک بەپرسانیان هێنایە سەر ...

خەڵکی پێنجوێن بە گردبوونەوەیەک بەپرسانیان هێنایە سەر خەت و چاڵ و چۆڵییە زۆرەکانی دەروازەی کەرکوک پڕدەکرێنەوە

پەیامنێری 964: خۆپیشاندانەکەی پێنجوێن کۆتایی پێهات

پەیامنێری 964: خۆپیشاندانەکەی پێنجوێن کۆتایی پێهات