سوودەکەی چییە؟

بڕوانامەی ئایزۆی دیوانی وەزارەتی شارەوانی بۆ ساڵی دووەم نوێکرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد

دیوانی وەزارەتی شارەوانی بۆ ساڵی دووەم بڕوانامەی ئایزۆی نێودەوڵەتیی پێدرایەوە، وتەبێژەکەی دەڵێت، ئەو بڕوانامەیە لە عێراق بە کەم دامەزراوە دراوە.

جگە لە دیوانی وەزارەت، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ بڕوانامەکەیان وەرگرتووە و وا بڕیارە لە داهاتوودا هەموو سێكتەر و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تریش هەمان بڕوانامە وەربگرن.

ئایزۆ سیستمێکی کوالێتیی جۆرییە لە زۆرێک لە وڵاتان بەکاردێت، بڕوانامەی لە زۆربەی بوارەکاندا هەیە و ئیدارییەکەی پێی دەوترێت ئایزۆ 9001.

تۆڕی 964 دەزانێت، ساڵی رابردوو دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم ماوەی هەشت مانگە لە لایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە خولیان بینیوە و دواتر تاقیکردنەوەیان کردووە و بڕوانامەکەیان وەرگرتووە.

کوردۆ شابان، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە 964ـی راگەیاند، هەر دەزگا و دامەزراوە و فەرمانگەیەک لە دنیادا بڕوانای ئایزۆی نەبێت دانی پێداناندرێت.

بڕوانامەی ئایزۆ دوای بینینی خول لە لایەن چەند وڵاتێکەوە دەدرێت، ئەوەی دیوانی وەزارەتی شارەوانی لە وڵاتی ئەڵمانیا وەرگیراوە.

“سیستمی ئایزۆ گەندەڵی ناهێڵێت و رۆتینات کەم دەکاتەوە، سیستمێکی ئیداریش دروست دەکات، کە هەرکەس بچێتە ئەو فەرمانگەیە دەبێت بەو سیستمە کاربکات”، وتەبێژەکەی وەزارەتی شارەوانی وای وت.

وەزارەتی شارەوانی داوای پلانی 2024 دەکات

وەزارەتی شارەوانی داوای پلانی 2024 دەکات