ئەمبۆلانس بۆ یارییەکانی مەخموور ئامادەیە، فۆتۆ: تەندروستیی مەخموور
بۆ هەموو یارییەک ئامادەن
یانەی مەخموور بەبێ ئەمبولانس و تیمی پزیشکی یاریی ناکەن
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
له هه‌موو یارییه‌كانی یانەی مەخموور لە خولی پلە دووی كوردستان، تیمی فریاگوزاری و تەندروستی مەخموور به ئه‌مبۆلانس و كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستییه‌وه ئاماده ده‌بن، ئه‌وان ده‌ڵێن بۆ هه‌موو بارودۆخێك ئاماده‌ین.
رۆكان ئەحمەد، پەرستار و ئیشكگری كارگێریی بنكەی تەندروستی مەخموور، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بە 964ی وت، “لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی یانه‌ی مه‌خمور له یاریگه‌ی قه‌زاكه، ستافێكی سێ كەسی كە پێك دێت لە پزیشك و پەرستار و شۆفێر به ئه‌مبۆلانسه‌وه ئامادە دەبین و له ئامادەباشیدا ده‌بین”.
وتیشی، “به‌رده‌وام چاودێریی یارییەكانمان كردووە، تا ئێستا حالەتی نەخوازراو رووینەداوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پێداویستی وه‌ك سپرای سڕكرن، برینپێچ و پلاستەر و ئۆكسجینمان له‌لایه، ئەگەر بارودۆخی ته‌ندروستیی یاریزانێكیش جێگیر نەبێت راستەوخۆ دەیگوازینەوە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خێرای مەخموور”.
ئاماده‌بوونی ئه‌مبۆلانس و تیمی پزیشكی، یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی یاری له خوله‌كانی كوردستاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ندێك یاریگه‌دا له شار و شارۆچكه‌كاندا ئه‌مبۆلانس ئاماده نابێت، زۆرجاریش یانه‌ی میوان له‌سه‌ر ئه‌مه له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه‌وه سزا ده‌درێن، چونكه دابینكردنی ئه‌مبۆلانس و تیمی پزیشكی له ئه‌ستۆی تیپی میوانداری یارییه‌كه‌یه.
یانەی مەخموور ئێستا لە خولی پلە دووەكانی كوردستان لە پلەی دووەمی ریزبه‌ندییه و 11 خاڵی هه‌یه، ئامانجیشی سه‌ركه‌وتنه بۆ خولی پله یه‌ك.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا