یانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی باكووری كوردستان

ئامه‌دسپۆر گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ یه‌كی توركیا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانەی ئامەدسپۆر له‌ باکووری کوردستان، خۆی گەیاندەوه‌ خولی پلە یەکی تورکیا و بووه‌ پاڵه‌وانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی.

لە گەڕی پێشکۆتایی خولی پلە دووی تورکیادا، یانەی ئامەدسپۆر ئه‌مڕۆ لە کۆمەڵەی سوور بووە میوانی یانەی سۆماسپۆر و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێبردەوە.

ئامه‌دسپۆر كه‌ یانه‌ی گه‌وره‌ی شاری ئاماده‌ و جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه‌، ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد و تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش به‌رامبه‌ر سۆماسپۆر یاریزان ئۆكتای ئایدن تۆماری كرد و تیپه‌كه‌ بووه‌ پاڵه‌وانی كۆمه‌ڵه‌ی سوور له‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌ دوودا.

ئامه‌دسپۆر پێشتر له‌ پله‌ یه‌كی توركیا یاریی كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای دارایی نه‌بوو، كه‌سیش پاڵپشتیی نه‌كرد، بۆ پله‌ دوو دابه‌زی، به‌ڵام له‌ وه‌رزی داهاتوودا جارێكی دیكه‌ له‌ پله‌ یه‌ك ركابه‌ریی ده‌كات.

ئامه‌دسپۆر دوای مسۆگه‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پله‌ یه‌ك، یه‌ك یاریی ده‌مێنێت له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی كۆمه‌ڵه‌ی سپی و ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی جامی خولی پله‌ دوو ده‌كات، كه‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو یارییه‌كه‌ ده‌كرێت

سەرۆکی یانەی دهۆک لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکرا

سەرۆکی یانەی دهۆک لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکرا