هه‌ولێر

ده‌ست به‌سه‌ر گۆشتی هیندی و ئوسترالیدا گیرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ئاسایشی‌ ئابووری‌ ئاشكرای كرد، له‌ هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی‌ زۆری‌ گۆشتی‌ ئوستراڵی‌ و هیندیدا گرتووه‌.

ئاسایشی ئابووری، كه‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی ئاسایشه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28.4.2024 له‌ په‌یجی فه‌رمیی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكرایان كرد، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی گشتی به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی‌ ئابووری‌، بڕێكی زۆر له‌ گۆشتی ئوستراڵی و هیندی ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیرا، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، بڕه‌گۆشته‌كه‌ له‌ناو هه‌ندێك كۆگا‌ و ماڵاندا شاردرابووه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی لای گۆشتفرۆش و چێشتخانه‌كان ساغبكرێته‌وه‌.

ئاسایشی ئابووری هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، ‌دوای به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد و دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، تیمه‌كان توانیان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاسایشدا هیچ وێنه‌ و ڤیدیۆیه‌ك سه‌باره‌ت به‌ گۆشته‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه‌دا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

به‌كارهێنانى شروبه‌ هیندییه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردس...

به‌كارهێنانى شروبه‌ هیندییه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان راگیرا