دیمه‌نێكی دانانى قه‌نته‌ره‌كه‌ى گوندى هۆره‌یس ... وێنه‌كان: سۆشیاڵ میدیاى قایمقامى سیده‌كان
پێشتر لافاو بردبووى
قه‌نته‌ره‌كه‌ى گوندى هۆره‌یس داندرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه رێگاوبانی سۆران خەریکی دانانەوەی قه‌نته‌ره‌كه‌ى گوندى هۆره‌یسە له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان، كه پێشتر به‌هۆى لافاوه‌وه ئاو بردبووى و ئاسته‌نگى بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیانى گونده‌كه دروست كردبوو.
قه‌نته‌ره یان ئارامكۆ، جۆره پلێتێكی ئاسنینى چوار مللیمه‌ترییه و وه‌كو پردی په‌ڕینه‌وه له‌ناو ئاوى رووباره‌كان داده‌ندرێت.
خوسره‌ت سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاككردنه‌وه و پاراستنى رێگاوبانى سۆران به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ كاره‌كانى دانانى قه‌نته‌ره‌كه ته‌واو ده‌كرێت.
وتیشی “ئه‌و قه‌نته‌رانه‌ى پێشتر بۆ ئه‌م گونده داندرابوو چوار دانه بوون دوو له‌وان به‌هۆى كۆنیان رزى ببون و كه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ریش بارانێكی زۆر بارى ، لافاو ته‌واوى پارچه‌كانى ئه‌و قه‌نته‌ره‌یه‌ى بردبوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ كڕین و دانانه‌وه‌ى قه‌نته‌ره‌كه 29 ملیۆن دینار بووه له‌سه‌ر بودجه‌ى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران.
قه‌نته‌ره‌كه، گوندى هۆره‌یس به گونده‌كانى دیكه‌و سه‌نته‌رى قه‌زاى سیده‌كان ده‌به‌ستێته‌وه و رێگاى هاتوچۆى خێزاتر له 30 خێزانى ئه‌م گونده‌یه.