لە کاتى مەلەکردندا

مێرمنداڵێک لە قەزاى خەبات خنکا

وریا فەتاح

بەرگرى شارستانى هەولێر بڵاویکردەوە، لە قەزاى خەبات مێردمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵ لە ئاودا خنکا.

بەپێى راگەیەنراوى بەرگرى شارستانى هەولێر، رووداوەکە لە قەزاى خەبات بووە و مێردمنداڵەکە دانیشتووى ناحیەى جدیدەیە و لە دایکبووى ساڵى 2008ـە.

ئێستا تیمەکانى ژێرئاوى خەبات گەیشتونەتە شوێنى رووداوەکە و دەستیان بە گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى.