دوێنێ لە پەرلەمان دەرچوو

باڵیۆزی ئەمریکا رەخنەی توند لە یاسای “بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی” دەگرێت

964+

فەهمی نەبی

لە نوێترین تویتیدا لەسەر تۆڕی ئێکس (تویتەری پێشوو)، ئەلینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رەخنەی توند لە دەرچوونی یاسای “بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی” دەگرێت.

درەنگانی شەوی رابروو باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەست بە نیگەرانی قوڵ دەکات، سەبارەت بەو یاسایەی کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ کرا، ئەمە هەڕەشەیە لەسەر مافی مرۆڤ و بنەماکانی ئازادی کە لە دەستوور هاتووە”.

ئەوەشی نوسیوە “ئەم یاسایە خەڵکێکی زیاتر دەخاتە ژێر مەترسیەوە، بەربەست دەبێت لەبەرامبەر ئازادی کەسی و بە ئازادی گوزارشتکردن لە بیروبۆچوون، هاوکات بەربەستە لەبەردەم کارکردنی رێکخراوەکان لەسەرانسەری عێراق”.

بەبۆچوونی باڵیۆزی ئەمریکا ئەم یاسایە زیان بە ئابوری عێراق دەگەیەنێت و هۆکار دەبێت بۆ سڵەمینەوەی وەبەرهێنەران کە روو لە عێراق بکەن و زیان بە گەشەی ئابوری دەگەیەنێت.

دوێنێ شەممە پەرلەمانی عێراق یاسای ژمارە 8ی ساڵی 1988ی “بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی” هەموارکردەوە و گۆڕا بۆ یاسای “بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی”، بەهەموو جۆرێک ئەم دوو کارە قەدەغەیەو سزای توندی بۆ دانراوە.

مادەکانی یاساکە سزای زیندانی و پێبژاردنی بۆ ئەوانە داناوە کە ئەم کارە دەکەن، یاسا هەموارکراوەکە، 12 مادە لەخۆدەگرێت، بەگوێرەی مادەی سێی هەموار کراو، هەر کەسێک بازرگانی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی بکات، زیندانی دەکرێت بە حەوت ساڵ و بە پێبژاردنێک لە پێنج ملیۆن کەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن زیاتر نەبێت.

لەمادەی پێنج هاتووە، هەر کەسێک بە هاوڕەگەزخوازییەوە تێوەبگلێت، بە زیندانیکردن سزا دەدرێت، کە لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت و 15 ساڵ زیاتر نەبێت.

لە مادەی شەش هاتووە، هەر کەسێک بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازی بکات سزا دەدرێت بە زیندانیکردن کە لە حەوت ساڵ کەمتر نەبێت و بە پێبژاردن کە لە 10 ملیۆن دینار کەمتر و 15 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

باڵیۆزی ئەمریکا رەخنەی توند لە یاسای “بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی” دەگرێت

ئەمریکا دەڵێت هێشتا داعش لە عێراق هەڕەشەیە و کاریان تە...

ئەمریکا دەڵێت هێشتا داعش لە عێراق هەڕەشەیە و کاریان تەواو نەبووە