دوای وەرگێڕانی گۆڕستانی چراکان

هیوا عوسمان: هەموو ئەو شیعرانەی شێرکۆ بێکەس دەکەمە عەرەبی کە بۆ هەڵەبجەی نوسیووە

964+

ژووری هەواڵ

گۆڕستانی چراکان یەکێکە لە شاکارە ئەدەبیەکانی شاعیر شێرکۆ بێکەس کە لەساڵی 2004 لەشێوەی رۆمانە شیعر بڵاویکردەوە، وەرگێر هیوا مەحمود عوسمان وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی بە ناونیشانی (مقبرة القنادیل).

ئەمڕۆ شەممە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە دوا رۆژی پێشانگا، وەرگێڕ بۆ خوێنەران واژۆی لەسەر کتێبەکە کرد.

هیوا مەحمود عوسمان بۆ 964 وتی، دوای ئەم کارە بڕیارمداوە هەموو شیعرەکانی شێرکۆ بێ کەس ئەوانەی بۆ کارەساتی هەڵەبجە نوسراون بیکەمە عەرەبی.

گۆڕستانی چراکان رۆمانێکی شیعری شێرکۆ بێکەسە و باس لە رووداوە تراژیدیا و کارەساتبارەکانی ئەنفال دەکات بە زمانی شیعر.

خانەی مەدا بۆنەیەکی تایبەت بۆ شاکارەکەی شێرکۆ بێکەس رێ...

خانەی مەدا بۆنەیەکی تایبەت بۆ شاکارەکەی شێرکۆ بێکەس رێکدەخات