54 میراو ئاو دابه‌ش ده‌كه‌ن

له‌ هه‌ریر ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ئاو كرایه‌وه‌ به‌ڵام وه‌ك جاران نییه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى دوو رۆژ بوو كه‌مى كاره‌با هاوڵاتیانى قه‌زاى هه‌ریری بێئاو كردبوو، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ئاو كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك جاران نییه‌.

له‌هه‌ریر 54 میراو له‌ 28 بیری ئیرتیوازى، ئاو دابه‌شی سه‌ر پێنج هه‌زار و 167  هاوبه‌شى ئاو ده‌كه‌ن.

شوان جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌رى فەرمانگەی ئاوی هەریر و دەوروبەری به‌ 964ـى وت، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به ‌دابه‌شكردنى ئاو كردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام وه‌كو جاران ناتوانن رۆژانه‌ ئاو بده‌نه‌ هاوبه‌شه‌كانیان به‌ڵكو رۆژنا رۆژێكه‌.

وتیشی “كێشه‌ى كاره‌با دوو رۆژ بوو هاوڵاتیانى بێئاو كردبوو، ئێستاش كه‌ كاره‌باكه‌ چاككراوه‌ته‌وه‌ وه‌كو پێویست نییه‌ و  ناتوانین رۆژانه‌ ئاو بده‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر له‌ فیده‌رێكی تایبه‌ت كاره‌با بۆ بیره‌كانى هه‌ریر دابینكرابوو به‌ڵام به‌هۆى تێكچوونى ئێستا كاتژمێره‌كانى كاره‌بایان له‌ 15 كاتژمێره‌وه‌ بووه‌ته‌ ته‌نیا 10 كاتژمێر.

روونیكرده‌وه‌ ئه‌و كۆگایانه‌ى ئاو كه‌ هه‌یانه‌، به‌ 10 كاتژمێر كاره‌با پڕنابن بۆیه‌ به‌پێی پلانی نوێیان هه‌ندێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌توانن رۆژانه‌ ئاویان پێبده‌ن، به‌ڵام له‌ زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان ناتوانن ئه‌وه‌ بكه‌ن.

سێ رۆژه‌ 200 خێزانى دێگه‌ڵه‌ بێ ئاون

سێ رۆژه‌ 200 خێزانى دێگه‌ڵه‌ بێ ئاون