بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆ

شارەوانی هەولێر سەرجەم یوتێرنی شەقامەکان رێکدەخاتەوە

964+

فەهمی نەبی

شارەوانی هەولێر رایگەیاند، بۆئەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ کەمبێتەوە و شەقامەکان رێکبخرێنەوە بڕیاردرا پێداچوونەوە بەسەرجەم یوتێرنەکانی شاری هەولێر بکرێت.

ئەمشەو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، وەک هەنگاوی یەکەم دەستکرا بە چاککردنەوەو رێکخستنەوەی یوتێرنی شەقامی سەرەکی (هەولێر _پیرمام) و چەند شەقامێکی دیکە.

ئەم هەنگاوە لە سنووری شارەوانی سێ دەستیپێکردووەو شارەوانی هەولێر دەڵێت سەرجەم شارەوانیەکانی دیکە دەگرێتەوە.

شاری هەولێر دابەشی سەر شەش شارەوانی دەبێت.