شاره‌وانیی سلێمانی داشكان بۆ قه‌رزی هاوڵاتیان ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌و ئاشكرای كرد، 20% داشكان بۆ قه‌رزی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
شاره‌وانیی سلێمانی ده‌ڵێت، “سەرجەم هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی قەرزاری شارەوانین، وەک کرێی ساڵانەی کرێچێتی و کرێی خۆڵ و خاشاک، رسوماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکەن و سوود لە داشکاندنی 20% و پاکتاوی قەرزەکانیان بکەن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، داشكان بۆ قه‌رزی هاوڵاتیان، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 247 تایبەت بە لێخۆشبوونی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاوڵاتییان، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.