چوارشەممە دێت

حکومەت لە بارەى شەپۆلى بارانە توندەکە هۆشداریى دەدات

964+

وریا فەتاح

حکومەتى هەرێمی کوردستان لە بارەى شەپۆلە توندەکەى بارانبارین، کە پێشبینى دەکرێت چوارشەممەى داهاتوو ببارێت، هۆشداریی دەدات.

بە گوێرەى هۆشدارییەکەى حکومەت، بەهۆی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند لەم هەفتەیەدا، بە تایبەتی لە رۆژی چوارشەممە، پێشبینیی زیادبوونێکی خێرای ئاو دەکرێت.

حکومەتى هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات، خۆیان لە نزیک سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە و کاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان بکەن.

لاى خۆیەوە قایمقامى دەربەندیخان، هۆشدارى بە هاوڵاتیانى ناوچەکانى دەربەندیخان و گەشتیاران دا، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هەیە بەهۆی بارانبارین، بۆیە ئاگاداربن.

پێشتر سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە 964ـى وت، بەپێى پێوەرەکانى ئاوى هاتوو و گلدراوە، لە رێکەوتی 28.4.2024 بەنداوى دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت.

بۆیە بە هەموو پێوەرەکان، لەگەڵ بارانەکەى رۆژى چوارشەممە، بەنداوى دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت.

شارەزایەکی کەشناسی: هەفتەی داهاتوو دوو شەپۆلی تری بارا...

شارەزایەکی کەشناسی: هەفتەی داهاتوو دوو شەپۆلی تری باران روو لە هەرێم دەکات