کۆبوونەوە هەیە
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نیچێرڤان بارزانی ده‌چێته به‌غدا و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت هه‌یه و پرسی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق، یه‌كێكه له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه و بڕیاره سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش تێیدا به‌شدار بێت.
له‌وه‌ته‌ی 14.11.2023ـه‌وه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (په‌رله‌مان) به‌تاڵه، ئه‌ویش به‌هۆی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له محه‌مه‌د حه‌لبوسیی سه‌رۆكی پێشوو له لایه‌ن دادگای باڵای فیدرالییه‌وه له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێك.