حکومەتی عێراق لیژنەیەکی پێکهێنا

سەرۆکی حکومەت: ئەم هێرشانە لە ناوچەیەکی نزیک لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن

964+

فەهمی نەبی

سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەڵێت، “ئەم هێرشانە لە ناوچەیەکی نزیک لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن” خانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش رایگەیاند، بەفەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێکهات.

لە راگەیەنراوەکەی خانەی راگەیاندنی ئەمنی هاتووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:15  بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشێکی تێکدەرانە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم لە پارێزگای سلێمانی و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهاتووە”.

لەلایەکی تر کەمێک لەمەوبەر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر هێرشەکەی ئەم ئێوارەیە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت “داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم کە بە شێوەیەکی جیددی لێکۆڵینەوە بکات و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران بکات و دڵنیایی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بدات”.

لە راگەیەنراوەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم هاتووە “چاوەڕوانی ڕێکاری خێرا دەکەین لە بەغدا بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات ئەم جۆرە هێرشانە ببنە مایەی هەڕەشە بۆ ئێمە. دەبێت کۆنتڕۆڵی ئەو گرووپە چەکدارییە نایاساییانە بکات کە زیان بە هەموومان دەگەیەنن”.

لەم ساڵدا ئەوە دووەمجارە هێرش دەکرێتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە 25.1.2024 جارێکی دیکە هێرش کرابووە سەر کێڵگەکەو بە هۆیەوە 2800 مێگاوات کارەبا وەستابوو.

دەنگێکی گەورە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر هاتووە

دەنگێکی گەورە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر هاتووە

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی کۆرمۆر بو...

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی کۆرمۆر بوو بە چوار کەس