یانەی هەولێر دووەم بوو
گازی باشور بۆ جاری هەشتەم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە قۆناغی کۆتایی خولی نایابی بالەی عێراقدا کە پێنج یانە بەشداربوون، یانەی گازی باشور بۆ جاری هەشتەم بووە پاڵەوانی عێراق و بۆ یەکەمجار یانەی هەولێر پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
دکتۆر عەلی عمیر، ئەندامی یەکێتی بالەی عێراق بە 964ـی وت، یانەی گازی باشور توانی لە یانەی پێشمەرگە بباتەوە بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک و بۆ جاری هەشتەم نازناوی پاڵەوانێتی عێراقیان بەدەستهێنا.
باسی لەوەکرد، لەم قۆناغەدا یانەی گازی باشور بە 10 بردنەوە و بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و یانەی هەولێر بە حەوت بردنەوە و 20 خاڵ قۆناغی دووەمی بەدەستهێنا، یانەی پێشمەرگە بە پێنج بردنەوە و 15 خاڵ پلەی سێهەمی بەدەستهێنا.
ئەوەی خستەڕو، بۆ یەکەمجارە قۆناغی کۆتایی خولی نایابی بالەی عێراق لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت، یاریەکانیش لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوون.
پێداچوونەوە: هاوبەش