ئەم هەواڵە نوێکراوەتەوە

لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سێ کارمەند گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندارن

964+

رێژوان قادر – سلێمانی

کەمێک لەمەوبەر قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ی راگەیاند، ئەوانەی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر گیانیان لەدەستداوە، دوو کارمەندی بیانین، بەڵام دواتر رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە زیادیکردووەو بووە بە سێ کەس

رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ی راگەیاند، لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سێ کارمەندی بیانی گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندارن.

لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، قایمقامی چەمچەماڵ وتی، هێشتا زانیاری نییە، تەنیا هێندە نەبێت کەسی بیانین و لەناو بریندارەکانیش کارمەندی کورد هەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، پرۆسەی ناردنی غاز بۆ وێستگەی کارەبای غازیی هەولێر وەستا و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی 2500 مێگاوات کارەبا راگیرا، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

لە بۆردوومانەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر چوار کارمەند برین...

لە بۆردوومانەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر چوار کارمەند بریندارن