لە 30 یاری هیچی نەدۆڕاوە
سبەى لیڤەرکوزن یارى هەیە و دەیەوێت بەبێ دۆڕان لێی دەرچێ
964+
سۆما حەکیم زادە
سبەینێ شەممە، لە یاریگای بایرن ئارێنا، بایەر لیڤەرکوزن میوانداری یانەی شتوتگارت دەکات و تیمەکەى ئەلۆنسۆ چاوى لەوەیە بردنەوە مسۆگەر بکات و بەبێ دۆڕان کۆتایى بە وەرزەکە بهێنێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، خاپى ئەلۆنسۆى راهێنەرى لیڤەرکوزن، ستایشی شتوتگارتى کرد و وتى،”ئێمە هەوڵدەدەین بەبێ دۆڕان کۆتایی بە وەرزەکەمان بهێنین”.
لیڤەرکوزن لەم وەرزەى بۆندس لیگا 30 یارى ئەنجامجداوە، 25 بردنەوە و 5 یەکسانبوونى هەیە و نازناوەکەى مسۆگەر کردووە و شەڕى ریکۆردەکان دەکات.