لە سنووری قەزای شێخان

گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ لە گەلی قەسرۆک خنکا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێک لە گەلی قەسرۆکی سنووری قەزای شێخان خنکا و بەقسەی بەرگری شارستانی تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیاری 964، ئەو گەنجە تەمەنی 16ساڵە و خەڵکی خوارووی عێراقە لە گەلی قەسرۆک خنکاوە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێکی بەناوی “حسێن نورەدین” تەمەنی 16 ساڵە لە کاتی مەلەکردندا خنکا.

وتیشی،  “تائێستا تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە و پۆلیس و تیمەکانمان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەن”.

گەلی  قەسرۆک شوێنێکی گەشتیارییە، دەکەوێتە ناحیەی ئەتریش لە سنووری قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە گوندێکی کۆیە کوڕو باوکێک خنکان

لە گوندێکی کۆیە کوڕو باوکێک خنکان