بەڵێن دراوە هەموو گەنمی هەرێم وەربگیرێت

لە نۆ پارێزگای عێراق پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستیپێکردووە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە نۆ پارێزگا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستیپێکردووەو تا ئێستا 270 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

هەفتەی رابردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی راگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پێشبینی دەکات ئەمساڵ شەش بۆ حەوت ملیۆن تۆن گەنم وەربگرن و هەر تۆنێکیشی بە 850 هەزار دینار بێت.

ئەو پارێزگایانەی عێراق کە دروێنەی گەنم لێی دەستیپێکردووەو گەنمیان ناردووە بۆ سایلۆکان، هەریەکە لە پارێزگاکانی بەسرە، زیقار، میسان، واست، کەربەلا، نەجەف، دیوانیە و موسەنا، یەکەم پارێزگاش کە دروێنەی لێ دەستپێکرد پارێزگای ئەنبار بوو، بەڵام لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هێشتا کەشەکەی ساردەو بەنزیکی دوو بۆ سێ هەفتەی دیکەی پێویستە بۆ دروێنە.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر هێمن سەید موراد بە 964ی راگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی هەرێم دوو ملیۆن تا دوو ملیۆن و نیو تۆن گەنم بێت و حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە هەموو گەنمی جوتیاران وەربگرێت.

لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن نوێترین لێدوانی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر لەسەر گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بخوێننەوە

کشتوکاڵی هەولێر: هەوڵ هەیە ئەمساڵ هەموو گەنمی جوتیاران...

کشتوکاڵی هەولێر: هەوڵ هەیە ئەمساڵ هەموو گەنمی جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت