شۆفێر و چێشتخانەکانیش ئاگادار کراونەتەوە

شۆفێرێک لە کەرکوک بەهۆی فڕێدانی پاشماوە لە جامەکەیەوە سزادرا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

خاوەن دوکان و کۆگا و چێشتخانەکان لە کەرکوک ئاگادار کراونەتەوە ئەگەر زبڵ و پاشماوەی خۆراک فڕێ بدەنە سەر شەقامەکان سزای دارایی دەدرێن، هەر دوێنێش یەکەم شۆفێر بەر ئەو سزایە کەوت.

لەسەر راسپاردەی بەرێوەبەری شارەوانی کەرکوک دوای ئەوەی خاوەن دوکان و کۆگا و چێشتخانەکان ئاگادار کرانەوە کە نابێت زبڵ و پاشماوە فڕێ بدنە سەر  شەقامەکان و هەروەها  هەر کەسێک لە نێو ئۆتۆمبێلەوە زبڵ فرێ بدات سزا دەدرێت.

عەدنان شوکر بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی کەرکوک بە 964ـی وت، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەمو ئەو خاوەن کۆگاو دوکاندار و چێشتخانەکان سزای دارایی دەدرێن کەهەفتەی رابردوو به هۆی سەرپێچیکردنیانەوە ئاگادارکرابوەنەوە  تاوەکو ئێستا رێنمایەکانیان جێبەجێ نەکردووە.

وتیشی، سزاکە لە 250 هەزار دینار بەرەوە ەرەوە دەبێت و هەر شۆفێرێک زبڵ و پاشماوە لە جامی ئۆتۆمبێلەوە فڕێ بدات بە هەمان شێوە سزا دەدرێت.

دوێنی پێنجشەممە یەکەم شۆفێر بە بڕی 250 هەزار دیانار سزا درا بەهۆی فڕێدانی کیسەی پاشماوەی خۆراک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە بۆ سەر شەقام.

پێداچوونەوە: توانا نەقی