لەسەر 35 ملیۆن دۆلارەکە
کۆمپانیاى عەقارات باغى شەقڵاوە روونکردنەوە دەدات
964+
وریا فەتاح
کۆمپانیاى عەقارات باغى شەقڵاوە روونکردنەوە لەسەر دۆسیەى ئەو 35 ملیۆن دۆلارە دەدات کە دەوترێت کۆمپانیاکە پارەى 800 خێزانى خواردووە و دەڵێت، نامەکەى ئەنجومەنى مافخوراوان وەک هەڕەشە دەبینین.
محەمەد سابیر بابەکر، دامەزرێنەرى کۆمپانیاى عەقارات باغى شەقڵاوە، روونکردنەوەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوەى هەیە ژمارەیەک هاوڵاتى بەبێ ئاگادارى کۆمپانیا، لەگەڵ یەکێک لە لقەکانى کۆمپانیا مامەڵەیەکى نایاساییان ئەنجامداوە و لەگەڵ دوو کارمەندى ئەو لقە لەسەر بەرپرسیارێتى خۆیان و بەبێ ئاگادارکردنەوەى کۆمپانیاکەمان کاریان کردووە.
بە وتەى محەمەد سابیر بابەکر، ئەو هاوڵاتیانە هاوکاربوون لەگەڵ ئەو لقەى کۆمپانیاکەیان تا کۆمپانیا ئاگادارى ئەو مامەڵەیە نەبن، چونکە وەک دەڵێت: دڵنیا بوون ئەو مامەڵانە لە کۆمپانیاکەمان رێگەپێدراو نیە.
“ئەو هاوڵاتیانە بە ویستى خۆیان موڵکەکانیان خستووەتە سەر ئەو دوو کارمەندە، بەبێ ئەوەى کارگێرى کۆمپانیا ئاگادار بێت، تەنانەت لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە مامەڵەکان تەنیا موڵک نەبوون بەڵکو نەقد و قەرز و ریباش لە زۆربەى مامەڵەکان بەدیکراوە”، ئەو دامەزرێنەرى کۆمپانیاى عەقارات باغى شەقڵاوە وادەڵێتا.
وەم ئەوەى روونى دەکاتەوە، ئەو گرێبەستانە لە دەرەوەى سیستمى کۆمپانیاکەیان کراون، بەڵام مۆر و پسوڵەى کۆمپانیا بەکارهێنراوە، هەر بۆیە کۆمپانیاکە دادگاى لەو کارە ئاگادار کردووەتەوە و دوو کارمەندەکە دەستگیرکراون، وەک خۆى دەڵێت، دانیان بە تاوانەکەیانداناوە.
لەبارەى ئەو نامەیەى بەناوى “ئەنجومەنی مافخوراوان” بڵاوکراوەتەوە و تێیدا باس لەوەکراوە، بە ئەگەر مافیان نەگەڕێننەوە بە رێگاى دیکە چارەسەرى دەکەن، محەمەد سابیر وتى،”کێشەکەمان رادەستى دادگا کردووە، لەمەودوا ئێمە وەک کۆمپانیا هەنگاوەکەى ئەوان بە هەڕەشە دەبینین و هەر شتێکى نەخوازراو رووبدات لە ئەستۆى ئەنجومەنەکەیە”.
دەقى نامەى ئەنجومەنەکە کە ئاراستەى سەرۆکى حکومەتیان کردووە:
له باره‌ی ورده‌كاریی كێشه‌كه، له نامه‌كه‌دا هاتووه:
چەند مانگێک بەر لە ئێستا، لە گەمەیەکی شۆکهێنەر، کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە، هەڵگری دروشمی (ڕێبەرێکی باوەڕپێکراو) لە سیناریۆیەکی تەمومژاویدا 35 ملیۆن دۆلاری کاسبکارانی بواری عەقارات و کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان ون کرد، بێ ئەوەی هیچ زەرەر و زیانێک لەبازاڕدا هەبێت.
بۆ پەردەپۆشکردن و دیزەبەدەرخۆنەکردنی پارەکە و سەرگرتنی سیناریۆکەیان، دوو فەرمانبەری خۆیان (بە رێککەوتنی پێشوەختە) بەگرتن داوە، بە بیانووی ئەوەی ئەم دوو فەرمانبەرە پارەکەیان تەخشان و پەخشان کردووە و گوایە ئەوان ئاگاداری وەرگرتنی ئەو پارەیە نەبوون و مامەڵەکانیان بە نایاسایی لەقەڵه‌م دا. لەکاتێکدا ئەو پارەیە بە قۆناغبەندی و بەناوی وەبەرهێنانی هاوبەش و کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە وەسڵ و مۆر لە چوارچێوەی سیستەمی کۆمپانیاکە وەرگیراوە.
له نامه‌كه‌دا ورده‌كاریی دیكه‌ش له باره‌ی چۆنیه‌تی “ونبوون و خواردن”ی پاره‌ی ئه‌و كه‌سانه خراوه‌ته‌ڕوو، كه وه‌ك “مافخوراوان” خۆیان ناساندووه.
له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه 964 په‌یوه‌ندی به نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی عه‌قاراتی باغی شه‌قڵاوه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان وه‌ڵام نه‌دایه‌وه.
دواتر 964 په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له لقه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه كرد و ئه‌ویش ئاماده‌نه‌بوو قسه بكات و ئاماژه‌ی به‌وه دا، كێشه‌كه له دادگایه و له لایه‌ن كۆمپانیاوه رێگه‌یان پێنه‌دراوه هیچ لێدوان و قسه‌یه‌ك بكه‌ن.
به‌ڵام وتیشی، ئه‌وانه‌ی سكاڵایان كردووه پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌یان به كۆمپانیاكه داوه وه‌ك هاوبه‌ش، مانگانه قازانجی خۆیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام كه ئێستا قازانج نییه و بازاڕی عه‌قارات وه‌ستاوه، داوای پاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ به‌شێك له “ئه‌نجومه‌نی مافخوراوان” له هه‌ولێر گردبوونه‌وه و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان كرد و سكاڵای خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد.