نەرمین مەعروف

“هەفتەى داهاتوو موچەى مانگى چوار دێت”

964+

وریا فەتاح

چاوەڕوان دەکرێت هەفتەى داهاتوو، بەغدا موچەى مانگى نیسانى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانە بکات و لە کۆتایى هەفتەکەش دابەشکردنى موچە، دەستپێبکات.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەران بە 964ـى وت،”دواى ئەوەى وەزارەتى دارایى هەرێم لیستى موچەى رەوانەى وەزارەتى دارایى عێراق کرد، پێدەچێت هەفتەى داهاتوو بەغدا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانە بکات”.

سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بە 964ـى وت،”بەهەموو پێوەرێک دەبێت هەفتەى داهاتوو پارەى پێویست بۆ موچەى فەرمانبەران رەوانە بکرێت و پلانەکە وایە لە ناوەڕاست یان کۆتایى هەفتەکە دابەشکردنەکەى دەستپێبکات”.

رۆژی یەکشەممە، 21.4.2024، لیستی موچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.

لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەر...

لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغداد کرا