لە حاسڵاتەوە

گەرما 30 کەسی کوشت و ئۆتۆمبێلیش فڕی

964+

ژووری هەواڵ

ژان میشیل، میوزیکژەنی فەرەنسی تەمەن 75 ساڵ، بوو بە یەکەم هاوڵاتی ئۆتۆمبێلی فڕیو تاقیبکاتەوە، ئەوەی لە رابردوو بەلای خەڵکەوە خەیاڵ بوو، ئێستا راستییە و ئۆتۆمبێل بە ئاسمانەوەیە، ئەیرکار، تاکە ئۆتۆمبێلی فڕیوی مۆڵەتپێدراوی دروستکراوی سلۆڤاکییە کە فرۆشراوە بە کۆمپانیایەکی چینی.

پلەی گەرما لە تایلاند لە 50 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە، و تا ئێستاش 30 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە حکومەتی تایلاند هۆشداریی دایە هاوڵاتییەکانی لە ماڵەکانیان بمێننەوە، ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە رایگەیاند، “هەموو ساڵی رابردوو تەنیا 37 کەس بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە”.

ئەمریکا و 17 وڵات لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم ئەو دەستگیرکراوانەیان کرد، کە ماوەی زیاتر لە 200 رۆژە لە کەرتی غەزە، لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە دەستبەسەرکراون.

لە بەنگلادیش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، حکومەت قوتابخانەکانی داخستووە و لە مزگەوتەکانیش نوێژە بارانە دەکرێ، حکومەتی بەنگلادیش دەڵێت، پلەی گەرما 5 پلەی سیلیزی بەراورد بە 30 ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە، وشکەساڵیی لە رێگایە.

پێنج ئەسپی سەربازی، لە ناوەڕاستی لەندەن هەڵهاتن و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س برینداربوون، ئەسپه‌كان نزیکەی دوو کاتژمێر دوای هەڵاتنیان کۆنتڕۆڵكرانه‌وه‌، تۆڕی سكای نیوزی بەریتانی بڵاویکردەوە، پێده‌چێت ژاوەژاوی کرێکارانی بیناسازی لە نزیک کۆشکی باکینگهام بووبێته‌ هۆی ئەوەی ئەسپەکان هه‌ڵبێن.