بزانە بۆچى؟
کاروان نەى پەشیمانە
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
گۆرانیبێژ و موزیسیان کاروان نەی ئامادەکاری بۆ بەرهەمێکی نوێ دەکات و حەزیش دەکات بە گۆرانیبێژ و موزیسیان ناوی بەرن.
سەرەتای دەرکەوتنی کاروان نەی بە موزیک بوو، دواتر دەنگە خۆشەکەی رێچکەی هونەری گۆڕی و ئێستا هەم بە موزیک و هەم بە گۆرانی هەوادارێكی زۆری لەخۆی کۆکردووەتەوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی،”پێم خۆشە بە موزیسیان و گۆرانیبێژ ناوم بەرن، بێگومان زۆر گرنگە گۆرانیبێژ موزیک بزانێت تا باشتر پێشکەش بکات”.
964 دەزانێت کاروان ئامادەکاری بۆ بەرهەمێکی نوێ دەکات بەناوی “پەشیمانی” و بەمزوانە بڵاویدەکاتەوە.
هاوکات کاروان نەی باس لەوە دەکات، لە ئێستادا هەمووان دەتوانن گۆرانی بڵێن، بەڵام ناتوانن ناوی هەمووان بە هونەرمەند بەرن.
داڕشتنەوەی: پەری ساڵح