"زیاتر وەرگرتن سزای هەیە"

لە سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاری کرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری سلێمانی نرخی کارەبای پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان دیاری کرا و کارەبای سلێمانیش دەڵێت، هەر پڕۆژەیەک پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.4.2024 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریکرد، کە بریتییە لە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە گوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجیی موەلیدەی ستییەکان ئامادە کراوە نرخەکە دیاری کراوە.

نرخەکە بەراورد بە مانگی رابردو زیاد و کەمی نەکردووە و هەمان نرخە.

وتەبێژی کارەبای سلێمانی وتیشی، “دەبێت سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”.

"پێویستە بەدواداچوون بۆ دیزاین و کوالێتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بکرێت"