لۆگۆی پرێمەرلیگ
لە کوێ؟
دوو یاریزان له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌ستگیر كران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوو یاریزانی خولی نایابی ئینگلیزی، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌ستگیركران.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی ئینگلیزی ئاشكرای كرد، دوو یاریزانی پرێمه‌رلیگ ، كه هه‌ریه‌كه‌یان ته‌مه‌نی 19ساڵه و له یه‌ك یانه یاریی ده‌كه‌ن، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌ستگیر كران.
سه‌رچاوه‌كه ناوی یاریزانه‌كان و یانه‌كه‌یانی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، كۆتایی هه‌فته له ناو باره‌گای یانه‌كه‌یان ده‌ستگیركراون و پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ریان؟
پۆلیس به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هه‌ردوو یاریزان به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و هاندان بۆ ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌ستگیر كراون، دوای لێكۆڵینه‌وه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دیارده‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی له ناو یاریزانان زیادی كردووه و به‌م دواییه‌ش هه‌ریه‌كه له مێندیی یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی و دانی ئالڤێسی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا به‌م تۆمه‌تانه‌وه ده‌ستگیر كران.