هۆکار چییە؟

چاوەڕێ ناکرێت نرخی نەوت بە زوویی بگاتەوە بە 90 دۆلار

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی، نرخى نەوت لە چاو دوێنێدا جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە بەڵام وای نەکردووە بگاتەوە بە 90 دۆلار.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت 88 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە لە چاو دوێنێدا بە رێژەی 0.11% بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 82 دۆلار 90 سەنت کە بە ئەویش بە رێژەی 0.9% لە چاو کاتی داخستنی بازاڕەکان بەرزبووەتەوە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییه‌كان.

بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای راوێژکاری ئێس ئەند پی گڵۆباڵ چالاکی بازرگانی لە مانگی نیسان لە ئەمریکا خاوبووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆکارێکی دیکە بۆ دابەزینی نرخی نەوت.