ساغکردنەوە: ئهمڕۆ لە خەبات هیچ کێشەیەک رووینەداوە
+964
سەعید محەمەد – خەبات
ئاسایشی خەبات دەنگۆی دروستبوونی شەڕ لەسەر چۆپیکێشان و هەبوونی برینداری رەتکردەوە، مەفرەزەشیان ناردووەتە تاکە هۆڵەکەی خەبات، کە ئەمرۆ هیچ ئاهەنگێکی لێ ئەنجام نەدراوە.
نزیکەی کاتژمێرێکە چەند میدیایەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەواڵی دروستبوونی شەڕێکیان لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی قەزای خەبات لەسەر سەرچۆپی بڵاوکردەوە، گوایە برینداریشی لێکەوتووەتەوە.
لەمبارەیەوە سهرچاوهیهكی تایبهت له ئاسایشی خەبات بۆ 964+ی راگەیاند: هەواڵەکە ناڕاستە، لە قەزاکە تەنیا یەک هۆڵ هەیە و ئەمڕۆ هیچ ئاهەنگێکی لێ ئەنجام نەدراوە.
بە گوتەی سهرچاوهكهی ئاسایش، دوێنێ دەمەقاڵێیەکی کەم روویداوە، بەڵام نە چەکی تێدا بەکارهاتووە و نە هیچ بریندارێکی لێکەوتووەتەوە.
سهرچاوهكه راشیگەیاند، ئەوانیش لەسەر بنەمای هەواڵەکە مەفرەزەیەکیان ناردوەتە هۆڵەکە، بەڵام هیچ رووداوێک نەبووە و تەنانەت هۆڵەکە داخراوە.