دیزاینێکی نوێی بۆ ئامادە دەکرێت

دەروازەی سلێمانی – عەربەت فراوان دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کۆبووەوە و بڕیاریدا رێکخستن بۆ دەروازەی سلێمانی – عەربەت بکات و دیزاینێکی نوێی بۆ ئامادە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.4.2024، زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە شەقامی سەرەکی سلێمانییەوە تاوەکو بازگەی عەربەت فراوان دەکرێت و رێکخستنەوەی بۆ دەکرێت.

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، دەروازەی سلێمانی – عەربەت دەروازەیەكی گرنگە بۆ سلێمانی و هاتنە ناوەوەی ئەو گەشتیار و هاوڵاتیانەی لەوێوە دێنە شاری سلێمانی.

ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە دیزاینێكی بۆ ئامادە بكرێت و دوای دابینكردنی بودجەی پێویست کە هێشتا بڕەکەی دیارینەکراوە، جوانكارییەكەی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەهۆی بارهەڵگرێکەوە رێگای سلێمانی - عەربەت داخراوە

بەهۆی بارهەڵگرێکەوە رێگای سلێمانی - عەربەت داخراوە