نزیکن لە ئاوەدانی

“مینەکانی چیای ماکۆک بەمزووانە پوچەڵ دەکرێنەوە”

964+
ئەحمەد مستەفا

“تیمەکانی دەزگای مین، لە چەند روژی داهاتوودا دەستدەکات بە هەڵگرتنەوەی ئەو مینانەی کە زۆر نزیکن لەبەرکەوتەی هاوڵاتیان لە چیای ماکۆک و ناوچەکانی تریش دەخەنە پلانی کارکردنی ئایندەیانەوە، ئەمە قسەی ئەزوەر جەعفەرە”، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بۆ 964.

ئەو مینانە لەبەر پێی “گەشتیار و شوانکارەکانن، جیاواز لەوەش مەترسین لە بەردەم ژیانی شاخەوانەکان”.

بۆ ئەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بدۆزنەوە، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی حاجیاوا و هێزێکی ئاسایش لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا لەگەڵ تیمی هەڵگرتنەوەی مین سەردانی چەند شوێنێکیان کرد لەسەر چیای ماکۆک لە دەڤەری راپەڕین.

ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بە 964ی وت، “لەو سەردانەماندا ئەو ناوچانەمان بەسەرکردەوە، کە مینیان لێیە و بوونەتە مایەی مەترسی بۆ سەر ژیانی شوانکارە و گەشتیار و شاخەوانەکان، تیمەکان دەزگای مین لە سلێمانی، لەچەند روژی داهاتوو دەستدەکەن بە هەڵگرتنەوەی ئەو مینانەی کە زۆر نزیکن لە بەرکەوتەی هاوڵاتیان و ناوچەکانی تریش دەخەنە پلانی کارکردنی ئایندەیانەوە”.

تائێستا نازانرێ رووبەر و ژمارەی مینەکان چەندە، بەڵام دەزگای مین رووپێوی سنوورەکە دەکات، بە قسەی بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بێت، “ئەو مینانە مێژووەکەیان بۆ سەردەمی پێشووی رژێمی بەعس دەگەڕێتەوە، لە چەند ساڵی رابردووشدا لەو ناوچانە ماونەتەوە و بەهۆیەوە، چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسیش کەمئەندام بوون”.

کارگەکانی دروستکردنی بلۆکی حاجیاوا به‌ره‌و نه‌مان د...

کارگەکانی دروستکردنی بلۆکی حاجیاوا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن

بۆ یەکەمین جار فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە حاجیاوا بەڕێوەچ...

بۆ یەکەمین جار فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە حاجیاوا بەڕێوەچوو