داوادەکرێت هاوڵاتیان خۆیان پووش و پاوانه‌كه‌ى پاک بکەنەوە
گۆرستانی سیروان مه‌ترسى له‌سه‌ره
+964
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
به‌هۆى نزیك بوونه‌وه له‌وه‌رزى هاوین و پاراستنى دارودره‌ختى گۆڕستانه‌كه‌و نه‌كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر، داوا له هاوڵاتیانى ناحیه‌ى سیروان ده‌كرێت خۆیان پووش و گژوگیاى قەبرسانه‌كه پاك بكه‌نه‌وه، شاره‌وانى ناحیه‌كه‌ش ئه‌وه‌ده‌خه‌نه‌ڕوو به‌هۆى نه‌بوونى كارمه‌نده‌وه ناتوانن به‌و ئه‌ركه هه‌ستن.
عوسمان ئه‌حمه‌د دانیشتوى ناحیه‌ى سیروانى نزیك پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به 964ى وت” گۆرستانه‌كه مێژویه‌كى دێرینى هه‌یه‌و گۆڕى هه‌موو كه‌سوكارمانى تێدایه، ساڵانى پێشتر چه‌ند جارێك دارودره‌خته‌كه‌ى سووتاوه و دووباره نه‌ماممان تیا ناشتووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ پوشێکی زۆر گرتویەتی جا تا ئاگری نەگرتوەو تەواوی درەختەکانی نەسووتاون داواكارم هەرکەسێک لە ئاست خۆیەوە قەبری ئازیزانی پاک بکاتەوە لە پوش با ئەو درەختانەی چەندین ساڵە خزمەت ئەکرێ لە ناونەچێت”.
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ناحیه‌ى سیروان، ساڵانه له‌وه‌رزى به‌هاردا هه‌ڵمه‌تى ده‌رمانڕشتنى سه‌وزى بڕ له‌چه‌ند شوێنێك ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مساڵ ده‌ورووبه‌رى گۆڕستانه‌كه‌ى ده‌رمانڕێشكردوه.
له‌تیف عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى سیروان به 964ى وت،”گۆرستانه‌كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌ئێمه‌وه نییه، ئێمه كارمه‌ندى پێویستمان نییه تا پوشوپاوانه‌كه‌شى پاك بكه‌ینه‌وه، ناشتوانین به‌كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه ئێمه‌ش له‌رێگه‌ى ئێوه‌وه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌و ئه‌ركه هه‌ستن تا به‌دووربێت له ئاگرو هیچ مه‌ترسیه‌ك دروست نه‌كات بۆ دارودره‌خته‌كان”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی