500ـیان بە ماڵان دراوە

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە 20 هەزار نەمامی بەخشیوە

964+

پێشەوا محەمەد

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لە ماوەی هەفتەی ژینگەی کوردستاندا 20 هەزار نەمامی بەخشیوە و نزیکەی 500 نەمامیان بەسەر ماڵاندا دابەش کراوە.

لە رۆژی 16ـی ئەم مانگەوە، کە رۆژی ژینگەی کوردستان بوو، فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە تا  23.4.2024 هەڵمەتێکی یەک هەفتەیی بەخشینی نەمامی راگەیاندبوو.

کۆسار مەحمود، بەرپرسی هۆشیاری و راگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ئەو هەڵمەتە لەپێناو رێزگرتن لە ژینگە و بەکولتوورکردنی روواندنی نەمام بوو بە تایبەت لە لایەن خێزان و ماڵەکانەوە.

وتیشی، “بەشێکی زۆری ئەو نەمامانە لە لایەن شارەوانی و فەرمانگەکانی دیکە و قوتابخانەکانەوە داوا کراون و نزیکەی 500 نەمامیش بەشێوەی مەیدانی بەسەر ماڵاندا دابەش کراون”.

پلانی فەرمانگەکە بۆ سەوزکردنی ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە بەردەوام دەبێت، بەڵام وەک کۆسار مەحمود وتی، “ئەو هەفتەیە بەبۆنەی رۆژی ژینگەی کوردستانەوە چالاکیی نەمام بەخشین چڕتر کرایەوە و هیوادارین نەمام چاندن و پاراستنی ببێ بە کولتوور”.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لێپێچینەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگ...

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لێپێچینەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان دەکات