لە ئێرانەوە هاتووە

لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە13 تۆن تەماتەدا

964+

ژووری هەواڵ

لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستگیرا بەسەر بڕی 13 تۆن و 200 کیلۆ تەماتەی خراپبوودا کە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23.4.2024، کەیوان مەنوجەر فەتاح، لێپرسراوی کەرەنتینەی مەرزی شوشمێ بە 964ـی راگەیاند، بڕیاریانداوە ئەو تەماتەیەی کە دەستیبەسەردا گیراوە بیگەڕێننەوە بۆ وڵاتی ئێران.

بە وتەی لێپرسراوی کەرەنتینەی مەرزی شوشمێ، تەماتەکە بە کەڵکی خواردن نەهاتووە و بەشێکی زۆری بۆگەنی کردووە.

ماوەی دوو هەفتە دیاریکراوە بۆ گەڕاندنەوەی تەماتەکە بۆ وڵاتی ئێران، ئەگەرنا بڕیاری لەنێوبردنی دەدرێت.

لەم مانگەدا، ئەمە سێیەم جارە کە لە هەمان دەروازەی سنوری دەستدەگیرێت بەسەر سەوزە و میوەی خراپبوودا، پێشتریش زیاتر لە 10 تۆن باینجان و نزیکەی حەوت تۆن کاڵەک دەستیان بەسەردا گیراوە.

رێگەی مەرزی شوشمێ قیر دەكرێت

رێگەی مەرزی شوشمێ قیر دەكرێت