کچەکەی بەیان بۆمبا

“نزا بۆ دایکم بکەن “

+964

دیلان محەمەد- سلێمانی

ماوەی پێنج رۆژە  هونەرمەند بەیان بۆمبا بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەیە و چەند نەشتەرگەریەکی بۆ ئەنجامدراوە، کچەکەشی داوای نزا بۆ دایکی دەکات.

نزیکەی دوو ساڵ دەبێت بەیان بۆمبا بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە، ئیڤان کچەکەی بەیان بۆمبا تایبەت بە 964 وتی، “دایکم دڵی خێرا لێدەدات و ئۆکسجینی دادەبەزێت لە رۆژی هەینیەوە لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری پزیشکی وردایە”

هاوکات لە رێگای هەژمارەکەیەوە کچەکەی لە سۆشیال میدیا داوای نزا بۆ دایکی دەکات.

بەیان بۆمبا رۆڵی لە چەندین درامادا و فیلمدا بینیوە و یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی کوردستان، لە ماوەی رابردوودا بۆ 964 وتی، من بەردەوامم لە کاری هونەری و نەخۆشی شکستم پێناهێنێت.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

"هەرگیز نەخۆشی شکست بە بەیان بۆمبا ناهێنێت"