بەهۆی سزای سەر یانەکەیان

هاندەرانی یانەی دهۆک لەدەرەوەی یاریگا تەماشای یاری یانەکەیان دەکەن

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

ئەمرۆ یانەی دهۆک میوانداری یانەی نەفت ئەلوەسەتی کرد لە یاریگای خۆی بەڵام ئەمجارەش بێ هاندەر بەهۆی سزایەکەی یەکیتی تۆپی پێی عێراق.

ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانەی دهۆک لە دەوری شاشەیەکی گەورە کۆبوونەتەوە لە پارکی ئازادی بۆ بینینی یاری یانەی دهۆک

پەیامنێری 964 لەناو جەماوەری یانەی دهۆکدایە و لەگەڵ هاندەران قسە دەکات.

سفیان ئەحمەد، هاندەرێکی یانەی دهۆکە بە 964ی وت، ئەمڕۆ یانەی دهۆک دەیباتەوە و هیوامان وابوو لە ناو یاریگادا ئامادەبین بۆ ئەوەی جۆش و خرۆشی زیاتر بدەین بە یارییەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی