كارئاسانه بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كان
بنكه‌كانى به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین بوونه خاوه‌ن ئامێرى بلاوه‌ر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بنكه‌كانى به‌رگرى شارستانى له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، بوونه خاوه‌ن ئامێرێكى نوێى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگر كه پێی ده‌وترێت (بلاوه‌ر).
ئه‌مڕۆ ئه‌م ئامێره له ته‌واوى بنكه‌كانى سنوورى ئه‌م ئیداره‌یه تاقیكرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له چۆنیه‌تى كارپێكردینان دڵنیا ببنه‌وه.
عه‌لى قادر، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به 964ـى وت، ئه‌م ئامێره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه بۆیان دابینكراوه و یه‌كه‌مجاریشه بۆ سنوورى ئیداره‌كه‌یان دابین ده‌كرێت.
وتیشی “له‌سنوورى ئیداره‌كه‌مان 10 بنكه‌ى به‌رگرى شارستانیمان هه‌یه و ته‌واوى ئه‌و بنكانه بوونه خاوه‌نى ئه‌م ئامێره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م ئامێرە بۆ کاتی وەرزی ئاگركه‌وتنه‌وه، رۆڵیکی بەرچاو دەبینن لە کۆنتڕۆڵکردنی رووداوەکانی ئاگر و كارئاسانییه‌كی زۆر بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كان ده‌كات.