• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
عێراق و تورکیا لەگەڵ دوو وڵاتی دیکەی کەنداو رێککەوتنی رێگای گەشەپێدانیان واژۆ کرد

ناوەرۆکەکەی چییە؟

عێراق و تورکیا لەگەڵ دوو وڵاتی دیکەی کەنداو رێککەوتنی رێگای گەشەپێدانیان واژۆ کرد

964+

فەهمی نەبی

کەمێک لەمەوبەر هەریەکە لە عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی و رەجەب تەیب ئەردۆگان، رێکەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد لەبارەی پڕۆژەی “رێگای گەشەپێدان”.

واژۆکردنی رێککەوتنەکە لەلایەن هەریەکە لە وەزیرانی گواستنەوەو گەیاندنی هەر چوار وڵات واژۆکراوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق، پرۆژەی رێگای گەشەپێدانی ستراتیژی بەشداری هەر چوار وڵاتە لە هاندانی گەشەی ئابووری و پتەوکردنی پەیوەندی و هاوکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە رێگەی گەیشتن بە یەکگرتنی ئابوری و هەوڵدان بۆ ئابورییەکی بەردەوام لەنێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا، هەروەها کاردەکات بۆ زیادکردنی بازرگانی نێودەوڵەتی و ئاسانکاری بۆ جووڵە و بازرگانی، لەگەڵ ئەوەدا دابینکردنی رێڕەوێکی نوێی گواستنەوەی کێبڕکێ و بەرزکردنەوەی خۆشگوزەرانی ئابووری هەرێمی لە نێوان ئەو وڵاتانە.

ئەم رێکەوتنەی ئەمڕۆ ساڵێک لەمەوبەر بەرنامەی بۆدانراوە، بەجۆرێک رۆژی 21.3.2023 محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان چەند رێککەوتنێکی واژۆ کرد، لە نێویاندا پڕۆژەی گەشەپێدان راگەیەنرا بۆ بوارەکانی پیشەسازی و ئابوری.

هەر کرایەوە؛ سزادراوانی سێ ناوچە دەبرێنە زیندانەکەی چەمچەماڵ

دیمەنێک لە زیندانی فیدڕاڵی لە چەمچەماڵ _ وێنە: ئەرشیف

وەزارەتی داد پلانی کردنەوەی هەیە

هەر کرایەوە؛ سزادراوانی سێ ناوچە دەبرێنە زیندانەکەی چەمچەماڵ

964+
ئەحمەد مستەفا

مانگی داهاتوو زیندانی فیدراڵی کە دەکەوێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكرێتەوە، ئەوەش لەپاش چوار ساڵ لە داخستنی و کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رووە و کۆتایی، ئەمە قسەی وەزارەتی دادای عێراقە.

هەر ئەوەندەش نا، زیندانەکە، ئەو زیندانییەكانی عێراقی بۆ دەگوازرێتەوە، تا قەرەباڵغی زیندانەكانی عێراق كەم ببنەوە.

زیندانی چەمچەماڵ یەكێكە لە سەربازگە گەورەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق، لە ساڵی 2007- ەوە كراوە بە زیندانی فیدڕاڵی، زیندانەكە جێگای نزیكەی چوار هەزار زیندانی تێدا دەبێتەوە.

لە چوارچێوەی نۆژەنكردنەوەكەدا، كامێرای چاودێری بۆ زیندانەکە و ژوورەكان دادەنرێت و هۆڵی تایبەت بە وەرزشكردن و چەندین پێداویستی دیكەی ژیانكردنی تێدا دادەنرێت لەوانە فێنكەرەوە و هەواگۆڕكێی ، موراد ساعدی، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە وەزارەتی دادی عێراق لە بارەی زیندانەکە زانیاری نوێی خستووەتەڕو.

لە بارەی ئەوەی کێ دەخرێتە ئەو زیندانانەوە، ساعدی دەڵێت، ئەو زیندانیانەی دەگوازرێنەوە بۆ زیندانەكە ئەوانەن، كە بە چەند تاوانێكی دیاریكراو سزادراون، لەوانەش ئەوانەی مەترسی لەسەر ئاسایش و سیستمی گشتی وڵات دروست دەكەن و لە هەریەك لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین، نەینەوا و كەركوكەوە دەبرێنە زیندانی چەمچەماڵ.

نزیکەی نۆ هەزار زیندانی لە عێراق ئازادکراون

نزیکەی نۆ هەزار زیندانی لە عێراق ئازادکراون