نەکەن بەکاری بهێنن

هۆشداری لە بوونی دەرمانێکی ساختە لە کوردستان دەدرێت

شۆڕش قادری

جۆرە دەرمانێکی ساختە کەوتووەتە بازاڕەکانی کوردستانەوە، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان هۆشداری لەبارەوە دەدات و دەڵێت، سەرلەبەری ساختەیە و بەکاری مەهێنن.

گشت پزیشکان و کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان و هاوڵاتیان وریا بن لە بوونی دەرمانێکی ساختە بەم زانیاریانەی خوارەوە؛

Product name: Concor 5mg

Batch number: E210748

MNF Date: 12/2024

EXP Date: 12/2028

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA) سەربە وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “ئەو دەرمانە سەرلەبەری ساختەیە، بۆیە خۆتان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی و ئەگەر ئەو جۆرە دەرمانەتان بینی لە ماڵەوە یان هەر دەرمانخانەیەک، بە زووترین کات تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە لە سەرتاسەری کوردستان لە رێگەی ژمارەی هێلی گەرمی 07508592222 و 07708592222.”

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، دڵنیاییش دەدا لەوەی کە، تیمەکانیان بەردەوام لە پشکنین و بەدواداچوونی بەردەوامـدان بۆ رێگریکردن لە دەرمانی نایاسایی و ساختە، پێش گەیشتن بەدەستی هاوڵاتیان و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بەرامبەر بە سەرپێچیکاران دەکەنەوە.

وێنەی دەرمانەکە لە خوارەوە:

لە سۆران کردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشک?...

لە سۆران کردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی سنوردار دەکرێت