داوا لە بازرگانان دەکرێت بەشدارى بکەن

دوو پێشانگاى بازرگانى لە تاران و ئامەد دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

ژوورى بازرگانیى سلێمانى داوا کۆمپانیا و بازرگانان دەکات، بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاى کەرەستە پزیشکییەکانى تاران و پێشانگاى کشتوکاڵى و بەخێوکردنى ئاژەڵ لە ئاماد، لە ژوورەکەیاندا ناوى خۆیان تۆمار بکەن.

ژوورى بازرگانیى سلێمانى بڵاوى کردەوە، رۆژى 18 بۆ 21ـى 5ـى 2024، لە شارى تارانى پایتەختى ئێران، پێشانگاى کەرەستە پزیشکییەکان کە بیستوسێەمین پێشانگاى (ئێران هێلس)ـە و تایبەتە بە کەرەستە پزیشکییەکان، بەڕێوە دەچێت.

داوا دەکات، ئەو کۆمپانیا و سەنتەرە پزیشکى و پزیشکانەى دەیانەوێت لەو پێشەنگایەدا بەشداریى بکەن، تا 10.5.2024، ناوى خۆیان لە ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى تۆمار بکەن.

لە بارەى پێشانگاى کشتوکاڵى  و بەخێوکردنی ئاژەڵ کە لە ژێر ناوى پێشانگاى (میزۆپۆتامیا) لە شارى ئامەدى باکوورى کوردستان بەڕێوە دەچێت و تایبەتە بە کەرەستە کشتوکاڵى و پەلەوەرییەکان، بە هەمان شێوە داوا لە کۆمپانیا کشتوکاڵى و پەلەوەرییەکان و بازرگانانى ئەو بوارە کراوە تا 24.4.2024، سەردانى ژوورى بازرگانى سلێمانى بکەن و ناوى خۆیان تۆمار بکەن.

پێشانگاکە لە 30.4 تا 4.5.2024 بەڕێوە دەچێت.

هەموو ئەو کۆمپانیا و بازرگان و سەنتەرانەى بەشدارى لە هەردوو پێشەنگاکە دەکەن، پێویستە مۆڵەتیان هەبێت و بەپێى رێکارەکان لە ژوورى بازرگانى خۆیان تۆمار بکەن.

ورمێ لە دهۆک پێشانگا ده‌كاته‌وه‌

ورمێ لە دهۆک پێشانگا ده‌كاته‌وه‌