فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ده‌گۆڕێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌كانی هێنا و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی، له‌ شوێنی ئه‌ودا فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ له‌ شوێنی ده‌ستبه‌كار بوو.

وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان رایگه‌یاند، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ وۆلف ئەلیکساندەر هامپ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کردبوو، تێیدا ماڵئاوایی یەکجاری لە سەرۆکی ئەرکان و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هاتووه‌، تیمی راوێژکارانی سەربازیی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان له‌ دیداره‌كه‌دا ئامادەیبوون، کۆڵۆنێڵ وۆلف ئەلیکساندەر هامپ کۆتایی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی ئەرکان راگەیاند و کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی وەک جێگرەوە و فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ناساند.

“سەرۆکی ئەرکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژەی بەوە دا، هەماهەنگی و هاوکارییەکانی راوێژکارانی سەربازیی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەورێکی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی پرۆسەی چاکسازی، بە تایبەت کە پاڵپشتییە لۆجستیەکانی تیمی سەربازیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، کاریگەری تایبەتی هەبووە لە گەشەسەندنی کەرتی تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە”، له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا واهاتووه‌.

لە ساڵی 2014ـەوە ئەڵمانیا ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە کە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی، مەشق و راهێنان، هاوبەشیکردنی زانیاریی هەواڵگری، لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش و سزادانی چەکدارەکانی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان، یارمەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات.

کاردانەوەکانی سەر هێرشە موشەکیەکەی هەولێر بەردەوامە

کاردانەوەکانی سەر هێرشە موشەکیەکەی هەولێر بەردەوامە