شۆفێران ئاگاداربن

 رێرەوێکى شەقامى 120 مەترى دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، بۆ ماوەى نۆ کاتژمێر رێڕەوێکى سەرەکى شەقامى 120 مەترى هەولێر بەمەبەستى هێڵکارى و بۆیاخکردنەوە دابخرێت.

هاتووچۆى هەولێر بڵاوى کردەوە، لە کاتژمێر 9:00ـى بەیانى بۆ 6:00ـى ئێوارەى سبەینێ، تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆ هەڵدەستن بە هێلکاری و بۆیاخ کردنەوەی رێڕەوێکى شەقامى 120 مەترى.

رێرەوەکە دەکەوێتە دەستەچەى شەقامى 120 مەترى لەسەر بەرزە پردى رێگاى پیرمام تا بەرزە پردى رێگاى بەحرکە.

داوا لە شۆفێران دەکات، تا تەواو بوونى هێڵکارییەکە رێڕەوى ناوەڕاست و دەستەڕاستى شەقامەکە بەکاربهێنن.

بەهۆى پەنگخواردنەوەى ئاو بەشێکى شەقامى 100 مەتری هەولێر...

بەهۆى پەنگخواردنەوەى ئاو بەشێکى شەقامى 100 مەتری هەولێر داخرا