حاسڵات
عێراق پاره و زێڕی یه‌ده‌گی خۆی ئاشكرا كرد
964+
ژووری هەواڵ
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی هاتنی ئه‌ردۆغانه‌وه 21 تۆپی ده‌نگی ده‌ته‌قێنن.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق بكات و سه‌ره‌تا ده‌چێته به‌غدا و دواتریش بڕیاره سه‌ردانی هه‌ولێر بكات.
عه‌لی عه‌ڵاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، عێراق 100 ملیار دۆلاری پاره‌ی یه‌ده‌گی به دراوی بیانی هه‌یه، هه‌روه‌ها 130 تۆن زێڕیشی هه‌یه، كه زۆربه‌یان له به‌ریتانیایه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ماریا زاخارۆفا، ده‌ڵێت، یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكراو بڵاوده‌كاته‌وه و دواتر ده‌ڵێن رووسیا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كردووه.
ناته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت، حه‌ماس هه‌موو پێشنیاره‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه بۆیان خراوه‌ته‌ڕوو، بۆیه به‌م زووانه زه‌بری كوشنده‌یان لێده‌ده‌ین.
سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی رایگه‌یاند، ئێران ده‌مێكه شه‌ڕی دژی به‌قاچاجبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كات، وتیشی، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بێت، ئێستا مادده هۆشبه‌ره‌كان ته‌واوی ئه‌وروپای داگیر كردبوو.
حكومه‌تی توركیا ره‌تیكرده‌وه راداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له شاری مه‌لاتیا، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مووشه‌ك و درۆنه‌كانی ئێران به‌كارهاتبن، كه 13ی ئه‌م مانگه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كران.